AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ٢١:١١

لە سەرتاسەری ئێران؛

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

هاوکاتی پەرەسەندنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و لوبنان و کۆمەڵکوژیی دڕندانەی خەڵکی بێ‌تاوان، لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی ئەو جەنایەتانە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی درێژە و پەرەسەندنی جەنایەتی زایۆنییەکان لە غەزە و لوبنان و کۆمەڵکوژیی دڕندانەی خەڵکی بێ‌تاوان، پاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ شەممەی ٧ی ڕەزبەر خەڵکی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕيزایەتییان بە بێدەنگی جیهانی هەمبەر بەو جەنایەتانە و بۆ ئیدانەکردنی لە زۆربەی شارەکان کۆبوونەوە.

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

لە زۆربەی ئەو گردبوونەوانەدا خەڵکی ئێران کاردانەوە و بێزاریی خۆیان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستی و جەنایەتکارانەی ڕژیمی زایۆنی لە گەڕەکی نیشتەجێی زاحییەی بەیرووت و تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند.

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

لەمناوە خەڵکی شارەکانی تاران (لە مەیدانی فەلەستین)، شیراز (لە حەوشەی ئەرگی کەریمخان و لە مەیدانی شارەداریی ئەو شارە)، ئیسفەهان (لە مەیدانی ئیمام حسێن(دخ)، خەڵک و خوێندکارانی مەشهەد لە ڕەواقی ئیمام خومەینی لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام ڕەزا(دخ) و بەردەم زانکۆی فیردەوسیی ئەو شارە)، ئیلام، سێمنان، سنە، بووشێهر، خوراسانی باشووری، بیرجەند، تەورێز، ئەردەبیل یاسووج، ئاستانە، ساری و ... بە هەڵدانی دروشمی دژە زایۆنی و دژە ئەمریکی، خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی جیدی و شلگێڕانەی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە دزێوە بوون.

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

لەو گردبوونەوانەدا خەڵکی شۆڕشی و لایەنگری بەرەی بەرخۆدان بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین و حزبوڵڵا و بەرزکردنەوەی پلاکاردگەلێک بە دروشمی پاڵپشتی لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و لوبنان و مەرگ بۆ ستەمکار، ئەمریکا و زایۆنی و ... بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی، بێزاریی خۆیان هەمبەر بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و داڵدەدەرانی دەربڕی.

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی + وێنە و فیلم

News ID 51944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha